٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٠٠
گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران

گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران داوای لە هەموو موسوڵمانان و رزگاریخوازانی جیهان کرد بەپەیڕەوی کردن لە ڕێنوێنیەکانی ئیمام حسێن (ع) و درێژەدانی بزاڤی عاشوورا بارودۆخی رزگارکردنی گەلان لەچنگی هەڵوێستی زۆردارانەی ملهوڕانی جیهانی دەستەبەر بکەن .

ئایەتوڵڵا محممەد عەلی موەحیدی کرمانی  لە خوتبەکانی ئەم حەوتەیەی  نوێژی هەینی تاران  وێڕای سەرەخۆشی کردنی  گەیشتنی ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیمام حسێن (ع) و عاشورا و تاسوعای حسێنی ،  هیواداری دەربڕی :  موسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان بە بەسەرچەشن کردنی  گیانبازی، ئازادی و فیداکاری ولە خۆبوردویی سەیدوشوهەدا و یارەکانی لە کەربەلا، بزاڤی ئەم ئیمامە  مەزنە بۆ ئازاد و گەیاندنی مرۆڤەکان  بە بەختەوەری و نیکبەختی، درێژە پێ بدەن .

ئیمامی جومعەی تاران وێڕای پەژارە دەربڕین لە هاوڕەوت بوونی وڵاتانی توندڕەوی عەرەب  لەگەڵ هەوڵ و سیاسەتی شەڕخوازانەی دوژمنانی ئیسلام لەوان ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی  لە ناوچە  وتی : ئێستا کاتی ئەوە گەیشتووە  کە وڵاتانی ئیسلامی  ڕابن و بە وشیارییەوە پێش بە هاتنەدی  پیلانی نگریسی ئەوان بگرن .

ئایەتوڵڵا موەحیدی کرمانی  هەروەها جارێکی تر  بە وەبیرهێنانەوەی  پێشگیری عەرەبستان لە ئامادەبوونی زیارەتکارانی ئێرانی لە ڕێ وڕەسمی  حەجی ئەمساڵ وتیشی:  کارەساتی ساڵی ڕابردوی مینا   هیچکات لەبیر ناکرێت ، چونکوو هەستی هەموو موسوڵمانانی بەزاند.

وتاردەری نوێژی هەینی تاران  داوای لە وڵاتانی ئیسلامی کرد  بۆ بەڕێوەبەرایەتی حەج  بیرێک بکەنەوە  چونکوو ئالی سعود  شیاوەتی ئیدارەکردنی حەرەمەینی شەریفەینیان نییە .

ئایەتوڵڵا  موەحیدی کرمانی هەروەها  وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لە توانایی فراوانی  ئێران لە ڕێگەی پێشکەوتن و پەرەسەندن وتیشی :  خەڵکی ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن  بە مافی خۆی پێویستی بە یارمەتی  هیچ کەس نییە و لە کۆتایی داش ماڵ و سامانی دەست بەسەرداگیراوی خۆی لە ئەمریکا وەردەگرێتەوە.

وتاردەری نوێژی هەینی تاران وتیشی: گەلی ئێران  هیچ هیوایەکی بە ئەمریکا بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی نییە چونکو لە مێژووش دا ئەم وڵاتە جگە لە کارشکێنی  کارێکی دیکەی نەکردووە. ...

کۆتایی کورتە نامە/310